پرسی کورد یەکێک لە پرسە سەرەکیەکانی ڕاپۆرتی ساڵانەیه بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیو یۆرک.
ڕاپۆرته‌که ڕۆژی 23 ی مانگی ده دکتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌ی کردووه، خرایه به‌رده‌م کۆمیته‌ی سێهه‌می کۆمه‌ڵه‌ی گشتی.
له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له دیارده‌ی له سێداره‌دانی زیاتر له 750 که‌س کراوه له ئێران‌دا و هه‌روه‌هاش ده‌ستگیرکردنی ڕۆژنامه‌وانان و داخستنی سه‌دان ڕۆژنامه و بڵاگ و سه‌رکوتکردنه‌کانی تریش.
سه‌باره‌ت به نەتەوەی کورد له کۆماری ئیسلامی‌دا له ڕاپۆرته‌که‌دا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر دۆسێی کۆڵبەرانی کورد که لە ماوەی یەک ساڵدا، زیاتر لە 70 کۆڵبەری کورد لە شارەکانی کرماشان، سنه و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوژراون و به‌لانی که‌م 68 کەسیش برینداربوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نانه‌ت یاساکانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی له‌به‌رچاو ناگرن و کۆڵبەران ڕەشەکوژ دەکەن.
نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له ژنێڤ ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌مساڵ به باش و گونجاو هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی باسی له مافی که‌مایه‌تیه‌کانی ناو کۆماری ئیسلامی ئێران کردووه و به تایبه‌تیش نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ته‌یمور ئه‌لیاسی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ڕاپۆرته‌که‌ی دکتۆر شه‌هید ڕاپۆرتێکی گشتگیره به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان که باس له دۆسێی مینڕێژکردنی ناوچه سنوریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌لیاسی ده‌ڵێت له‌و ناوچه سنوریانه‌دا نزیکه‌ی 20 ملیۆن مین چێنراون و تاران ده‌ڵێت پێویسته عێراق و وڵاتانی تر ئه‌و زه‌ویانه‌ی به مین چێنراون خاوێن بکه‌نه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: