کاربه‌ده‌ستێکی یه‌مه‌نی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو که گومان ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه کرابێت، 6 سه‌ربازی له بنکه‌یه‌کی له‌شکری له باشوری وڵاته‌که کوژراون.
کاربه‌ده‌سته‌که ده‌ڵێت هێرشه‌که ڕۆژی هه‌ینی له پارێزگای ئه‌بیه‌ن ڕوویدا کاتێـک خۆکوژه‌که ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی له‌شکری له شارۆچکه‌ی له‌وده‌ر ته‌قانده‌وه له کاتێکدا سه‌ربازه‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی به‌یانیانیان گردده‌بوونه‌وه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته به مه‌رجێک قسه‌ی کردووه که ناوی ئاشکرا نه‌کرێت، گوتیشی هێرشه‌که به‌لایه‌نی که‌م 10 سه‌ربازیشی بریندارکردووه له ناویاندا سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکری که به هه‌لیکۆپته‌ری له‌شکری بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
هاوکات ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی یه‌مه‌ن سه‌به‌ء ڕاده‌گه‌یه‌نێت ملیتانه‌کانی ئه‌لقاعیده هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵی پشکنینی له‌شکری له هه‌رێمی به‌یزا، له ئاکامدا سه‌ربازێک کوژراوه و 2 سه‌ربازی تریش برینداربوون.