له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا له پارکی ئازادی له شاری سلێمانی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی سوتێنرا و هێرشیش کرایه سه‌ر گۆڕ‌ی شیرکۆ بێکه‌س گه‌وره شاعیری کورد و کێلی گۆڕه‌که‌یان شکاند.
هونه‌رمه‌ند زاهیر سدیق که په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی دروست کردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک په‌یکه‌ری تریشه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت مه‌خابن له سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری زۆر نه‌یار و زۆر له‌وانه‌ی دژی ئازدین چاویان به ئازادی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵنایه‌ت و دێن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر په‌یکه‌رێک که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به سیاسه‌ته‌وه نییه و ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت بووبووه سیمبۆلێک بۆ عه‌شق و خۆشه‌ویستی.
هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رتاش زاهیر سدیق ده‌شڵێت له‌و کاتانه‌دا که خه‌ڵک له خۆ ئاماده‌کردندا بوون بۆ پێشوازی له جه‌ژنی قوربان په‌لاماری گۆڕه‌که‌ی شاعیری گه‌وره شێرکۆ بێکه‌س ده‌درێت و ده‌شڵێت ئه‌م جۆره کارانه کاری تێرۆریستی و کاری دوژمنانی ڕووناکین.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، زاهیر سدیق گله‌ییش له ڕێکخراوه سیڤیڵیه‌کانیش ده‌کات که تا ئێستا هه‌ڵوێستێکی فه‌رمییان نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و دوو ڕووداوه و ده‌ڵێت هیواداره هاتنی پشوی جه‌ژن هۆکاربووبێت بۆ بێده‌نگی ئه‌و ڕێکخراوانه و ده‌شڵێت ئه‌و بێده‌نگیه هێنده‌ی سوتاندنی په‌یکه‌ره‌که و هێرشی سه‌ر گۆڕه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س گران بووه له‌سه‌ر دڵی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: