راگه‌یاندن سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ به‌ستنی تاک به کۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ری و به جیهانی ده‌ره‌وه به گه‌یاندنی په‌یام و نوچه‌کان له رێگاێ که‌ناڵه جۆرا و جۆره‌کانه‌وه. ئایا ئه‌مرۆ هه‌رێمی کوردستان گه‌ێشتوه‌ته ئه‌و ئاسته له‌م سه‌رچاوه گرنگه به شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت؟
رۆژنامه‌وان قه‌ره‌نی قادری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆێ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر چاو بگرین پێویسته به دوو قوناغی ڕاگه‌یاندندا دابه‌شی بکه‌ێن، هه‌ر له سه‌ره‌تای درووست‌کردنی پارته ڕامیاریه‌کان تا ساڵی 1991 سه‌رده‌می ڕاپه‌رین ئه‌مه ڕاگه‌یاندنی شۆڕشگێری له قاوده‌ر بوه که زۆر جار ڕه‌چاوی پێوه‌ری ڕۆژنامه‌وانی نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ێری ئێستا بکه‌ێن له 91 به‌لاوه، ئێستا قوناغێکی نوێ له ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه که گه‌نجه له‌و بواره‌دا ئه‌زمونی که‌مه، به‌ڵام خه‌ریکی داره‌داره‌یه که بتوانی به شێوه‌یه‌کی مه‌عقول که‌ڵک له‌و سه‌رچاوانه وه‌رگرێ وه بتوانێ پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ و باسێک بڵاو بکاته‌وه بیر له‌وه بکاته‌وه که زیانی چه‌نده یان چه‌ند نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕاگه‌یاندنی ئێمه سه‌ره رای ئه‌وه‌ی که خه‌ریکی داره‌داره‌یه و کار ده‌کا به‌ڵام له دۆخێکی قه‌ێراناویدا ده‌ژێ. کاک قه‌ره‌نی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌ێری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ێن بێ ئه‌زمونیان پێه‌وه دیاره له ڕۆژنامه‌وانیه‌کی حرفه‌ییه‌وه و ئاراسته‌کان زۆر به‌رچاوون".