Accessibility links

ئارام حه‌مه‌ سالح: ی.ن.ک، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بچنه‌وه‌ شیانی هه‌یه‌ جارێکی که‌ ده‌نگێکی زۆرتر به‌ ده‌ست بهێنن

  • Jani Diylan

Aram Hamasalih

Aram Hamasalih

تا ئێستا لێکدانه‌وه‌ و بۆچوونی جۆراو جۆر هه‌بوه‌ سه‌باره‌ت به‌و هۆیانه‌ی که‌ بۆ ئه‌و باره‌ی ئه‌مرۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان تێدایه‌ سه‌رکێشی کردووه‌، ئاخۆ ئه‌مه‌ شکه‌ستێکه‌ بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان؟
نووسه‌ر و رۆناکبیر ئارام حه‌مه‌ ساڵح له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا من چاوه‌ڕوانم ئه‌کرد که‌ وا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێژه‌یه‌کی که‌متر بێنی، بێگومان زۆر هۆکار هه‌بوو و زۆر که‌سێش له‌و بروایه‌دا بوون یه‌کێتی ئه‌و ده‌نگه‌ی جاران ناهێنی. کاک ئارام هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگی یه‌کێتی ده‌ڵێت نه‌خێرمن به‌ شکه‌ست ناێبینم به‌ واتای شکست، چونکه‌ کارێکی ئاساییه‌،زۆر پارت زۆر جار له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگێکی زۆرتر ئه‌هێنی و مه‌رج نییه‌ جارێ دووه‌م هه‌مان ده‌نگ بهێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م جاره‌ یه‌کێتیش راسته‌ که‌ ده‌نگی نه‌هێنا به‌ڵام به‌ واتای شکست نابێ ناو ببرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌ هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بچنه‌وه‌ و جارێکی که‌ شیانی زۆرهه‌یه‌ ده‌نگێکی زۆرتر به‌ ده‌ست بهێنن".

XS
SM
MD
LG