پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا پرۆژه‌ی ڕیفۆرمی ڕاگه‌یاند، وه‌ک ده‌گوترێت به مه‌به‌ستی تۆکمه‌کردن و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتییه له تورکیادا به‌ڵام به‌گشتی کورد له تورکیادا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که به‌س نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی کورد له تورکیادا هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و پڕۆژه‌یه‌ی که بریتیه له پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا پێشوازی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌کات که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند.
هێمن میرانی شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و جیاوازی ڕوانینانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ سه‌یری ئه‌و پڕۆژه‌ی دیموکراتیزه کردنه‌ی تورکیا ده‌کات و هه‌رچی سیاسه‌تمه‌دارانی باکوری کوردستانیشن وه‌ک هێزێکی ڕکابه‌ر و ئۆپزسیۆن سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ پاکێجه‌که‌ی ئاک پارتی ده‌که‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز میرانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌شێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئایندهی تورکیا ڕۆڵیان هه‌بێت له دیاریکردنی هه‌ڵوێسته‌کاندا بۆ چۆنیه‌تی لێکدانه‌وه و باسکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: