Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌گاته‌ پایته‌ختی ژاپـۆن

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جان کێری گه‌شـتێـکی شه‌ش ڕۆژی بۆ ئاسیا ده‌سـتپـێـکرد، به‌ مه‌به‌سـتی پته‌وکردنی هاوکاری ئاسایشی له‌گه‌ڵ ژاپـۆن و هاندانی بازرگانی له‌ نێوان وڵاتانی ئابوری ئاسیا له‌ پاسفیک.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت جان کێری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ تۆکیۆ، ڕۆژێـک پـێش به‌شـداریکردنی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ژاپـۆن که‌ دوا جار له‌ واشنتن له‌ سـاڵی 2011 ئه‌و کۆمیته‌یه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سـازکردبوو‌.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ ئه‌ویش له‌گه‌ڵ جان کێری به‌شـداری ده‌کات له‌ گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن فومیۆ کیشیدا و وه‌زیری به‌رگری ژاپـۆن ئیتسوونۆری ئۆنۆدێرا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی کیۆدۆی ژاپـۆنی ڕایگه‌یاند هه‌ردوولا تاووتوێی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی ده‌که‌ن که‌وا بۆ 10 سـاڵه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌‌.
بڕیاره‌ ڕۆژی هه‌ینی جان کێری له‌ تۆکیۆوه‌ به‌ره‌و دورگه‌ی بالی ئه‌نده‌نووسیا به‌ڕێبکه‌وێت تاوه‌کو له‌وێ له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران به‌شـداری له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاپـیـک بکات.
XS
SM
MD
LG