Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: پڕۆژه‌که‌ی ئه‌ردۆغان هه‌نگاوێکه‌ وه‌ڵامی هه‌موو داواکانی کوردی تیادا نییه‌

  • Balen Salih

 دکتۆر جه‌بار قادر

دکتۆر جه‌بار قادر

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له‌ میانه‌ی وتارێکدا بنه‌ماکانی پڕۆژه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی تورکیای خسته‌ ڕوو.

له‌و بنه‌مایانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی پێکردن گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن بوو له‌ تورکیادا، ڕیگه‌نه‌دان به‌ شێوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و هه‌روه‌هاش قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی له‌چک (ته‌نها له‌ هه‌ندێک باردا ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت).

دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و پڕۆژه‌ی دیموکراتیزه‌کردنه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند به‌شێکه‌ له‌ ستراتیژیه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌ که‌ له‌ کۆنگره‌ی چوارهه‌می ئه‌و پارتیه‌دا په‌سه‌ندکرا وه‌ک ستراتیژیه‌تێکی کارکردن تا ساڵی 2023 واته‌ تا سه‌ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا.

له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا هێرشێکی توندی کرده‌ سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی تورکیا، دکتۆر جه‌بار قادر ده‌ڵێت هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی تورکیا (جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌) له‌ دوو دیدی جیاوازه‌وه‌ هه‌موو دژایه‌تیه‌کی ئاکه‌په‌ ده‌که‌ن، وه‌ ده‌شڵێت هه‌ر هه‌موویان چاویان له‌ ده‌نگده‌رانه‌ به‌ تایبه‌تیش که‌ ساڵی داهاتوو دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ له‌ تورکیا ده‌کرێن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG