وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت نابێت هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌شـداری له کۆنگره‌ی ئاشـتی بکات، چونکه پـشـتیوانیـیه‌کی گه‌وره‌ی کردووه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سوریا بدات.
موعه‌لیم له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادینی بنکه له لوبنان که شه‌وی یه‌کشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، گوتی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له سوریا جه‌ماوه‌رێتی نیـیه و خه‌ڵـکێـکی زۆریشی له‌ده‌سـتدا کاتێـک داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد هێرشی سه‌ربازی بکاته سه‌ر سوریا.
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د پـێشـتر گوتبووی حکومه‌ته‌که‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ تاقمه چه‌کداره‌کان ناکات، به‌ڵام ئه‌م لـێدوانه‌ی موعه‌لیم وه‌ها نیشـان ده‌دات حکومه‌تی سوریا لیستی ئه‌وانه‌ی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا بکات درێژ کردبێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت کۆسـپـێـکی نوێ له به‌رده‌م سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که‌وا بۆ زیاتر له دوو سـاڵ و نیوه خوێنی تیادا ده‌ڕژێت و خه‌ڵـکێـکی زۆری ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.