هێزه چه‌کداره‌کانی فلیپین ڕایگه‌یاند هێزه سه‌ربازیه‌کان له‌شاری سه‌ره‌کی سه‌ر که‌نار (زامبۆانجا) به‌توندی دژ به‌نزیکه‌ی 200 ئه‌ندامی به‌ره‌ی مۆرۆ له شه‌ڕدان.
ده‌مڕاستی هێزه چه‌کداره‌کانی فلیپین ژه‌نه‌رال (دۆمینگۆ تووتان) ده‌ڵێت هێزه‌کانی سوپا شانبه‌شانی هێزی پۆلیس له‌ئێستادا له‌هێرشدان، به‌ڵام له‌مه‌زیاتر ورده‌کاری نه‌دا.
ژه‌نه‌راڵ تووتان ده‌شڵێت ئه‌مه ته‌نها شه‌ڕی دوژمن نییه و ده‌بێت دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سیڤیڵیانه‌ی به‌زۆر ده‌ستبه‌سه‌رکراون وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی له‌به‌رده‌م هێرشی ئێمه‌دا به‌کار نه‌هێنرێن.
تووتان ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی هێرشی خوومپاره‌یی و سێره‌گران یاخیبوان به‌رده‌وام که‌سانی سیڤیل ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
له‌شکر ده‌ڵێت ئه‌وکاته‌ی زانیویانه ئه‌ندامانی چه‌کداری به‌ره‌ی مۆرۆ هه‌وڵیانداوه بچنه (زامبۆانجا) و له‌وێ ئاڵای جیابوونه‌وه‌یان له باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وجا سه‌ربازه‌کان به‌شداری شه‌ڕبوون.
ده‌مڕاستی ده‌سته‌یه‌کی ڕێکخراوی مۆرۆ ڕایگه‌یاند له‌هه‌وڵی ڕێکخستنی ڕێپێوانێکی ئاشتیدا بوو‌ن بۆ پشتیوانی دامه‌زراندنی کۆمارێکی ئیسلامی. له‌شکر به‌رپه‌رچی یاخیبوانی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵین که‌سانی سیڤڵیان ڕفاندوه بۆ پاراستنی خۆیان و له‌ئێستادا له 5 گوندی که‌ناری ناوچه‌ی (زامبوانجا) بڵاوبوونه‌ته‌وه.
چێگری سه‌رۆکی فیلپین ( جێ جۆمار بینای) هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌ره‌ی مۆرۆ (نوور میسواری) بگاته ئاگربه‌ست، که باوه‌ڕی وه‌هایه ئه‌و له پشت ئه‌م ڕووداوه‌وه بێت. به‌ڵام هه‌وڵه‌که شکستی هێناوه.
له‌وه‌تای ڕۆژی 5 شه‌ممه‌وه سه‌رۆک (بنینۆ ئه‌کینۆ) له زامبوانجایه بۆ سه‌رکردایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌که و له‌وێش بۆ هه‌زاران ئاواره‌بووی ڕاگه‌یاند کێشه‌ک به‌زووترین کات کۆتایی پێدێت.