حکومه‌تی سوریا به پـێشـنیاره‌که‌ی ڕووسیا قایل بووه بۆ دانانی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی له ژێر چاودێری کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا له زاری وائل ئه‌لحه‌لقی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی حکومه‌تی سوریا پـشـتیوانی له ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌که‌ی ڕووسیا ده‌کات تاوه‌کو ئاسایشی وڵاته‌که و ژیانی هاوڵاتیانی بـپارێزێت و هه‌روه‌ها ڕێگه بگرێت له ڕوودانی شه‌ڕێـک که ڕه‌نگه ئاکامه‌کانی کار له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ش بکات.
به‌ڵام هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕه‌تیکرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌مه مانۆڕێـکی سیاسیانه‌یه و ئه‌و به‌هایه‌ی بۆ خه‌ڵـکی سوریا نیـیه، چونکه هێشتا بوار بۆ هێزه‌کانی ئه‌سه‌د هه‌یه چه‌کی ئاسایی به‌کاربهێنن.
ده‌شڵێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا پـێشـێلکردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بووه، بۆیه ده‌بێت کاردانه‌وه‌یه‌کی گونجاو له به‌رامبه‌ریدا هه‌بێت.
هاوکات ئێران و چین و سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی پـێشوازیان له پـێشـنیاره‌که کرد.