Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما: پێشنیازه‌که‌ی ڕوسیا ڕه‌خساندنی هه‌ندێک هیوایه‌ بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی


 سه‌رۆک ئۆباما

سه‌رۆک ئۆباما

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هێشتاش ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ بۆ شیانی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی قه‌یرانی سوریا به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ بتوانرێت سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریادا بکرێت.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆک ئۆباما به‌ر له‌و وتاره‌یه‌تی که‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 3شه‌ممه‌ بیدات بۆ گه‌لی ئه‌مریکا.

سه‌رۆک ئۆباما دیمانه‌ی داوه‌ به‌ ژماره‌یه‌ک له‌ که‌ناڵه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌مریکا هاوکاتی خۆ ئاماده‌کردنی تا راسته‌وخۆ په‌یامێک بدات به‌ گه‌لی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌کانی بۆ هێرشێکی سنورداری له‌شکریی بۆ که‌مکردنه‌وه یان نه‌هێشتنی تواناییه‌کانی حکومه‌تی سوریا له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.

زانیاری زیاتر له‌ ڕاپۆرتی دان ڕۆبنسن، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه:

XS
SM
MD
LG