ڕوسیا هۆشداری دژ به کرده‌ی له‌شکری له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر سوریا ده‌دات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووه هه‌ڵه‌کانی ڕابوردوو دووباره نه‌که‌نه‌وه‌و بژاره‌ی له‌شکری دژ به سوریا هه‌ڵنه‌بژێرن. به‌ڵام سیلا هێنسی له ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌وروپا تاوتوێی کاردانه‌وه‌کانیان ده‌که‌ن، پاش کوژرانی سه‌دان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی گوایه به هۆی هێرشی چه‌کی کیمیایی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له نزیک دیمه‌شق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ ده‌ڵێت هێرشی له‌شکری دژ به حکومه‌ت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێته سه‌رپێچییه‌کی ته‌واوی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی.
لێدوانه‌کانی لاڤرۆڤ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا چه‌ند کاتژمێرێک پاش لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ بوو که گوتی وه‌ڵامی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌شێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تێکڕایش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی دا هه‌بیت بێته ئاراوه.
هاوکات هه‌یگ ڕایشیگه‌یاند تا ئێستا فشاره دیپلۆماسییه‌کان بۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی سوریا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و ده‌بێت ئه‌و ڕوون بکرێته نابێت چه‌کی کیمیایی به په‌ناپارێزییه‌وه به کاربێت.
هاوکات وه‌زیری ده‌روه‌ی فه‌ره‌نسا لۆرانت فابیۆس ڕایگه‌یاند فه‌ره‌نسا خواستی ئه‌ویه هه‌یه به‌شاری له هاوپیه‌مانی دژ به سوریا بکات به‌بێ یه‌کده‌نگی نه‌توه یه‌کگرتووه‌کانیش.
لێکۆله‌رانی چه‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ئێستادا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به‌و هێرشه کیمیاوییه‌ن گوایه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجام دراوه و سه‌دان که‌سی تێدا کوژراوه.
هه‌ردوو لایه‌نی ناکۆک له سوریا نکۆلی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه