شیمۆن پـێرێس سه‌رۆکی ئیسرائیل داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕاسـپـێرێت بۆ دانانی حکومه‌تێـکی کاتی بۆ سوریا تاوه‌کو خوێن‌ڕشتنی ئه‌و وڵاته ڕابوه‌سـتێت.
شیمۆن پـێرێس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی هه‌روه‌ها گوتی بیانیـیه‌کان نازانن چی له سوریا ده‌گوزه‌رێت، بۆیه پـێویسته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕاسپـێرێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـک له‌و وڵاته.
گوتیشی ده‌بێت یه‌که‌م هه‌نگاو کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو چه‌که کیمیاویـیه‌کان له سوریا نه‌هێڵێت تاوه‌کو چیتر به‌کارنه‌هێنرێن.
ئه‌م لـێدوانه‌ی شیمۆن پـێرێس ده‌بێته یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئیسرائیل که داوای ده‌سـتوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی له قه‌یرانی سوریا بکات. ئیسرائیل هه‌تا ئێسـتا زۆر به وریایـیه‌وه خۆی بێ لایه‌ن له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ڕاگرتووه.
هه‌رچه‌نده زیاتر له 100 هه‌زار که‌س هه‌تا ئێسـتا به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه، به‌ڵام له‌وه‌تای هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه باس له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له دژی سه‌رهه‌ڵـدوان ده‌کرێت، زیاتر له‌سه‌ر ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تی داوای ڕێگه‌چاره بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و شه‌ڕه ده‌کرێت.