دادگایی کردنی موحه‌مه‌د به‌دیع ڕێبه‌ری باڵای ئیخوانولموسلمینه‌کانی میسر و دووانیش له یاریده‌ده‌ره‌کانی هه‌ر له پاش ده‌ستپێکردنی دواخرا.
ڕێبه‌رانی گیراوی ئیخوانه‌کان به هاندانی توندوتیژی خوێناوی گوناهبار کراون هاوکاتی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌ر له لادانی موحه‌مه‌د مورسی ده‌کران.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و سێ که‌سه نه‌براونه‌ته هۆڵی دادگا له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی.
وه‌ها بڕیاره دانیشتنی دووه‌می دادگایی کردنی ئه‌و سێ ڕێبه‌ره‌ی ئیخوانه‌کان ڕۆژی 29 ی مانگی 10 بێت .
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش حوسنی موباره‌ی سه‌رۆکی لادراوی پێشوی میسر له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی تردا ئاماده بوو بۆ سه‌رله‌نوێ دادگایی کردنه‌وه‌ی به تاوانی کوشتنی خۆپیشانده‌ران له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی ساڵی 2011 دا.