کاربه‌ده‌ستانی میسر سنوری نێوان میسر و که‌رتی غه‌ززه‌یان کرده‌وه پاش پێنج ڕۆژی داخستنی که بوو به‌هۆی ڕێگاگرتن له هاتووچۆی هه‌زاران فه‌له‌ستینی.
هه‌زاران که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد سنوری ڕه‌فح بکرێته‌وه تا بڕۆن بۆ خوێندن یان نه‌خۆشخانه له‌و به‌ری سنور. هاوکات به پێی ڕاپۆرتان سه‌دان فه‌له‌ستینیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد بتوانن بچنه‌وه بۆ ماڵه‌کانی خۆیان له که‌رتی غه‌ززه.
ڕوون نییه کاربه‌ده‌ستانی میسر تا چه‌ندێک ڕێگا ده‌ده‌ن ئه‌و سنوره کراوه‌بێت.
شایانی باسه ڕێبه‌رانی حه‌ماس له غه‌ززه په‌یوه‌ندییه‌کی ئاڵۆزیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی میسر هه‌یه که له‌شکر پشتیوانیان لێده‌کات. کاربه‌ده‌ستانی میسر حه‌ماس تاوانبار ده‌که‌ن به هاوکاری کردنی ملیتانه‌کان له سه‌نیا و داخستنی سنوره‌کانیشیان به مه‌سه‌له‌ی ئاسایشه‌وه گرێ دابوو.