وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا له واشنتۆن کۆده‌بێته‌وه و بێجگه له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات باسیش له ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌که‌ش ده‌که‌ن.
جان کێری و هوشیار زێباری به‌شدارییان له کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هاوبه‌شی سیاسی و دیپلۆماتیدا کرد وه‌ک به‌شێک له‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی له‌نێوان عێراق و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا مۆرکراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتۆن داواکردن بوو له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له دۆسێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆریزمدا، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه به‌و مانایه نا که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا بکرێت، به‌ڵکو کۆمه‌ک کردنی عێراق له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ی له نێوان به‌غدا و واشنتۆندا هه‌یه.
هوشیار زێباری ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن چه‌کداری هه‌یه له له‌شکر و پۆلیس و ئاسایش به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا باری ئاسایشی عێراق زۆر خراپ بووه و هێزی چه‌کداری عێراقی شکستیان هێناوه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تۆڕه تێرۆریستیه‌کاندا.
دۆسێی سوریا به‌شێکی تری وتووێژه‌کانی زێباری بوو له واشنتۆن و ده‌ڵێت سنورێکی درێژ له نێوان عێراق و سوریادا هه‌یه و پاراستن و کۆنترۆڵکردنی ئاسایشیانه‌ی ئه‌م سنوره پێویستی به تواناییه‌کی زۆری سه‌ربازی هه‌یه ، هاوکات وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت تۆڕه تێرۆریستیه‌کان هاوپه‌یمانێتی هه‌یه له نێوانیاندا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانیان له عێراق و له سوریا و ئه‌مه‌ش مایه‌ی مه‌ترسیه بۆسه‌ر ناوچه‌که.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: