Accessibility links

جان کێری ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا خوازیاری په‌یوه‌ندیه‌کی باشتره‌ له‌گه‌ڵ پاکسـتاندا

  • VOA News

جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن بڕیاری داوه‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ پاکسـتاندا بکاته‌ یه‌کێـک له‌و هاوبه‌شیـیه‌‌ گشتگیر و پـته‌وانه‌ی هه‌یه‌تی. ده‌شڵێت پـێـکه‌وه‌ ده‌سـت ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ دانوسـتاندن له‌سه‌ر ئاستی باڵا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ ئاسایشـیه‌کاندا.
به‌ڕێز جان کێری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی له‌ ئیسلام ئاباد، گوتی هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت ڕێگه‌ی کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی دووچاری ده‌بنه‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌وه‌تای سـاڵی 2011 وه‌ وتووێژی‌ ئاست باڵای نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ستان، له‌ پاش هێرشێـکی ئاسمانی ناتۆ به‌ هه‌ڵه‌ بۆ سه‌ر خاڵێـکی له‌شـکری پاکسـتان له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانسـتان که‌ بووه‌ هۆی کوژرانی 24 سه‌ربازی پاکسـتانی.
به‌ڕێز کێری گوتی مه‌به‌ست له‌ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دیالۆگی سـتراتیژی ئه‌وه‌یه‌ به‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی زیاتر گشتگیر و قوڵ بگه‌ین.
گوتیشی داوای له‌ نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیری تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی پاکسـتانی کردووه‌ سه‌ردانی واشنتن بکات تاوه‌کو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا وتووێژ ئه‌نجام بدات.
XS
SM
MD
LG