Accessibility links

به‌هۆی شه‌ڕ له‌ نێوان دوو خێڵی نه‌یاری عه‌ره‌ب له‌ دارفوور 94 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

به‌هۆی شه‌ڕ له‌ نێوان خێڵه‌ نه‌یاره‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ ناوچه‌ی دارفووری کێشه‌له‌سه‌ری سودان به‌لایه‌نی که‌م 94 که‌س کوژراون.
ڕێبه‌رانی خێڵه‌کانی میسیریا و سه‌لامات یه‌ک ئه‌وی دی تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی هێرشیان کردووته‌ سه‌ریان.
شایانی باسه‌ زۆر جار ناکۆکی له‌ نێوان خێڵه‌ نه‌یاره‌کان له‌ سودان له‌ سه‌ر زه‌وی ، ئاو و سه‌رچاوه‌ کانزایه‌کان دروست ده‌بێت.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئافریکا ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که‌ زۆر ڕه‌وشه‌که‌ خراپتر ده‌کات و نیگه‌رانییه‌کان زیاتر ده‌کات و ده‌شڵێن له‌و شه‌ڕانه‌دا زۆربه‌ی جار که‌سانی سیڤیل زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
XS
SM
MD
LG