کاربه‌ده‌سـتانی چین ده‌ڵێن دوو بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له ناوچه‌یه‌کی کشـتوکاڵی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی داوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 75 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 459 که‌س و هه‌روه‌ها ڕۆچوونی زه‌وی و داڕمانی هه‌زاران خانوی گڵ و خشت.
زوویه‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌ی یه‌که‌م به هێزی 5.9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له قوڵایی 9.8 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی چابوو له نزیک شـاری دینگشی هه‌رێمی که‌نسووی دا، پاش نزیکه‌ی 2 کاژمێر بومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه به گوڕی 5.6 پله له قوڵایی 10 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌مان ناوچه‌ی دایه‌وه.
دانیشـتوانی ناوچه‌که ده‌ڵێن نزیکه‌ی یه‌ک خوله‌ک بومه‌له‌رزه‌که به‌رده‌وام بووه. هه‌روه‌ها 14 که‌س بێ سه‌روشوێنن.
خاچی سووری چین گوتی 200 چادری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کردووه له‌گه‌ڵ هه‌زار که‌ل‌وپه‌لی نووستن و پـێویستی ناوماڵ.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌که 2 هه‌زار خانووبه‌ره وێران بوون یان زیانی زۆر گه‌وره‌یان پـێـگه‌یشتووه و هه‌زاران خانوی دیکه زیانی جۆراوجۆریان لێ که‌وتووه. زیاتر له 14 هه‌زار خێزانیش وزه‌ی کاره‌بایان لێبڕاوه و چه‌ندین ڕێگه‌وبانی ناوچه‌که‌ش به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی دووچاری بوون هاتوچۆ له‌سه‌ریان وه‌سـتاوه.