Accessibility links

ماندێلا له‌ پاش یه‌ک مانگ له‌ نه‌خۆشـخانه‌


سه‌رۆکی پـێشـووی ئافریکای باشور نێڵسۆن ماندێلا وا بۆ یه‌ک مانگی ڕێـکه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی پـریتۆریایه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئاکامه‌ خراپانه‌ی به‌سه‌ر ته‌ندروسـتی که‌وتوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وکردنی سیـیه‌ی دووچاری بووه‌.
ئانیتا پاوڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی ماندێلای ته‌مه‌ن 94 سـاڵ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ دۆخێـکی خراپـدایه‌، که‌سوکاره‌که‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشـخانه‌ ناکۆکیـیانه‌ له‌ سه‌ر شوێنی ناشتنه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر هاتوو کۆچی دوایی کرد.
به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی به‌ کوردی ئاماده‌کردووه‌.
XS
SM
MD
LG