Accessibility links

حکومه‌تی سوریا بڕیاری سزای توندتر ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ر که‌سێـک به‌ نایاسایی بچێته‌ وڵاته‌که‌یه‌وه‌

  • VOA News

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت به‌شـار ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕیارێـکی ده‌رکردووه‌ که‌ تیایدا هاتووه‌ هه‌ر که‌سێـک به‌ شێوه‌یه‌کی نایاسایی خۆی بکات به‌ سوریا، ئه‌وا له‌ سـاڵێـکه‌وه‌ هه‌تا 5 سـاڵ زیندانی ده‌کرێت یان 50 هه‌تا 100 هه‌زار دۆلار بدات وه‌ک سـزای دارایی یانیش هه‌ردوو سـزاکه‌ پـێـکه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش پـێده‌چێت هه‌وڵێـکی حکومه‌تی سوریا بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت خۆیان به‌ سوریادا بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و بیانیانه‌شی خوازیارن کۆمه‌ک بگه‌یه‌نـنه‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوان.
XS
SM
MD
LG