دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان له هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار باس له‌سه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی زۆر ده‌کرێت له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا.
ڕێکخه‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت له‌وه‌تای که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه تا ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی عێراق خراپترین هه‌ڵبژاردن بوون که کرابن.
هۆگر چه‌تۆ، گله‌ییش له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقیش ده‌کات که نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی گونجاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار به‌ڕێوه به‌رێت هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پێشێلکاریه‌کی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ردوو پارێزگادا تۆماربکرێت که ده‌شێت ببنه هۆکار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له زۆر بنکه‌دا.
به‌ڕێز چه‌تۆ ده‌شڵێت تا کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ وه‌ک کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاند له پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕێژه‌ی به‌شداربوون له سه‌دا 20 بووه به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر له ماوی سێ کاتژمێری بۆ ده‌نگدان مابوو ڕێژه‌ی ده‌نگدان ده‌گاته له سه‌دا 60 و ئه‌مه‌ش گومانێکی زۆری دروستکردووه چونکه وه‌ک ڕێکخه‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت ئه‌و جیاوازی ڕێژه‌یه نزیکه‌ی 10 کاژمێری پێویسته نه‌ک ئه‌و 3 کاژمێره‌ی بۆ ده‌نگدان مابوو.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز چه‌تۆ باس له‌وه‌ش ده‌کات که هه‌رچه‌نده هێزه کوردستانیه‌کان به یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی نه‌ینه‌وا بوون به‌ڵام ململانێکان توندبوونه‌وه تا یه‌کلاببێته‌وه له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا کێ زۆرتینی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و له‌وێشدا ساخته‌کاری کراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: