سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت پێویسته یه‌کێتی ئه‌وروپاش به‌شدار بێت له هه‌وڵه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا بۆ سه‌ر له نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتیانه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان.
هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ کاترین ئاشتن به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپادا ، به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ جارێکی تریش هه‌ڵوێستی ئیسرائیلی دووباره کرده‌وه تا ده‌سبه‌جێ وتووێژه‌کان به‌بێ هیچ مه‌رجێکی پێشوه‌خت ده‌ست پێبکه‌نه‌وه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه.
خانم ئاشتن ده‌ڵێت یه‌کێتی ئه‌وروپا پشتیوانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان ده‌کات و به ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێشچونیش ناودێری ده‌کات.
به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌کان وتووێژه‌کان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه وه‌ک ده‌ڵێن تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئیسرائیل کارکردن له‌سه‌ر ئۆردوگاکان ڕاده‌گرێت له‌و ناوچانه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌خوازن ببنه به‌شێک له ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئاینده‌یان.