بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ که‌یث ئا‌لێـکزانده‌ر سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی کۆنگرس ببێت بۆ پـرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه له باره‌ی به‌رنامه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی حکومه‌ت بۆ چاودێریکردنی ئنته‌رنێتی وڵاته‌که.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت جه‌نه‌ڕاڵ که‌یث ڕووبه‌ڕی پـرسیاری قورسی سیناتۆرانی نێو لیژنه‌که بـبێته‌وه له باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به پـرزم ((PRISM ناسراوه که ده‌ڵێن ئی‌مه‌یڵ و زانیاری دیکه‌ی خه‌ڵـکی له کۆمپانیاکانی ئنته‌رنێته‌وه کۆده‌کاته‌وه.
هه‌رسێ کۆمپانیای گه‌وره‌ی سه‌ر ئنته‌رنێتی جیهان که بنکه‌یان له ئه‌مه‌ریکایه ( گوگڵ، فه‌یسبوک، مایکرۆسۆفت) داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌ن ڕێگه‌یان پـێ‌بده‌ن ورده‌کاری ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی ئاشـکرا بکه‌ن بۆ ڕاده‌سـتکردنی زانیاری به‌کارهێنه‌رانی ئنته‌رنێت بۆ ده‌زگا زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. کۆمپانیاکان ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێـک به ڕوون ئاشـکرایی بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئێدوارد سنۆدن که شاره‌زایه‌کی کۆمپـیوته‌ره و به کۆنتراکت بۆ ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا کاری ده‌کرد، مه‌سه‌له‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ی پـرزمه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکایی و گاردیانی به‌ریتانی ئاشکراکرد.