سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی سه‌رۆک بشار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن کۆنترۆڵی خاڵێکی ده‌ربازبوونی سنور و هێڵێکی ئاگه‌ربه‌س له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له به‌رزاییه‌کانی گۆلانیان گرتۆته ده‌ست. سه‌رهه‌ڵداوان پێنجشه‌ممه، له‌پاش شه‌ڕیان به‌دژی هێزه‌کانی سوریا کۆنتڕۆڵی خاڵی ده‌ربازبونی سنوری قونه‌یته‌ره‌یان گرته‌ده‌ست.
ئه‌و ناوچه‌یه تاکه خاڵی ده‌ربازبونه نێوان سوریا و ئیسرائیل و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پاسه‌وانی لێده‌کرێت.
وته‌بێژیکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاوستریا(نه‌مسا) ده‌ڵێت ئاشتی پارێزان له خاڵی ده‌ربازبونی سنوری کێشاویانه‌ته‌وه و هه‌رهه‌مویان سه‌لامه‌تن.
ده‌یان ساڵه هێزی ئاشتی پارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی پاسه‌وانی له ناوچه‌ی ئاگه‌ربه‌س نێوان سوریا و ئه‌وخاکه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌کانی گۆلانی کردووه.
مانگی ڕابردوو، کۆمه‌ڵێکی سه‌رهه‌ڵداو چوار ئاشتی پاڕێزی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژان به بارمته‌گرت و دواتر ئازادی کردن.
له‌هه‌مان ده‌م وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له ئێران و کۆمه‌ڵی میلیتانی حیزبوڵڵا کرد شه‌ڕکه‌رانیان له سوریا بکێشنه‌وه و گوتی له‌شکری سوریا پشتی به‌هه‌ردوکیان به‌ستبو له هێرشه‌که‌ی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری قوسێر.
هێزه‌کانی سه‌ر به رژێمی سوریا چوارشه‌ممه شاره‌که‌یان گرته‌وه له‌پاش سێ هه‌فته شه‌ڕ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌رهه‌ڵداوان له‌و شاره که سالێک زیاتر بوو ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ده‌ست داب‌و.
کۆشکی سپی ناپه‌سندی هێرشيکه‌ی کرد‌و گوتی "ئاشکرایه" هێزه‌کانی ئه‌سه‌د نه‌یان ده‌توانی خۆیان به‌ته‌نیا کۆنتڕۆڵی قوسێر بگرنه‌وه ده‌ست.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت هه‌ردولایه‌نی ئه‌وشه‌ره ده‌بێت ڕێگه به ئاژانسه‌کانی یارمه‌تیده‌ری مرۆڤی بده‌ن ده‌ستیان به برینداره‌کانی له‌ناو شاره‌که ڕابگات و بۆ گوازستنه‌وه و ده‌رمانکردن.