کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایانگه‌یاند، پـۆلیس که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت یه‌کێـک بێت له ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌کی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شـارۆچکه‌ی ڕه‌یحانلی.
جه‌لاله‌دین له‌که‌سز فه‌رمانڕه‌وای ڕه‌یحانلی به په‌یامنێرانی گوت شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و گومانباره له ناوچه‌ی سـامانداغی نزیک سنووری سوریاوه ده‌سـتگیرکراوه.
له لایه‌کی دیکه جێـگری سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان حسێن چه‌لیک گوتی ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله‌ی ته‌قینه‌وه‌کانیان پـێ ئه‌نجامدرابوو به ناوی ئه‌و گومانباره‌وه تۆمارکراون و به‌خۆشی یه‌کێـکیانی بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌که بردووه.
گوتیشی هێشـتا پـۆلیس به دوای دوو گومانباری دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێت که هه‌وڵیان داوه له سامانداغه‌وه به‌ره‌و سوریا بـپه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی شـکستیان هێناوه.
هه‌تا ئێسـتا 16 که‌س به گومانی ده‌ست هه‌بوونیان له‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 50 که‌س ده‌سـتگیرکراون.
سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.