Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌سـتخۆشی له‌ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌کات بۆ هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا

  • VOA News

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌سـتخۆشی لێـکرد بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌یدات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتـیانه‌ی کێشه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی کرێـکارانی کوردسـتاندا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی" لێره‌دا به‌ ده‌رفه‌تی ده‌زانم پـێرۆزبایی له‌ تۆ و گه‌لی تورکیا بکه‌م، له‌و ئازایه‌تیـیه‌ی نواندوته‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌یت بۆ چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشتیانه‌ و مێژوویانه‌ بۆ توندوتیژیـیه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ تورکیا."
XS
SM
MD
LG