ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای ده‌ستگیرکردنی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌که‌ن.
به‌پێی ڕێکه‌وتنی ئاشتی نێوان ئانکه‌ره و په‌که‌که پێویسته جه‌نگاوه‌رانی په‌که‌که ناو خاکی تورکیا جیبهێڵن.
به‌شێکی گه‌ریلاکان وه‌ک وابه‌سته‌یی به‌و ڕێکه‌وتنه‌وه کشاونه‌ته‌وه بۆ بنکه‌کانیان له شاخه‌کانی قه‌ندیل له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ده‌وڵه‌تی یاسا هاتنه ناوه‌وه‌ی گه‌ریلاکان ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت زیان له ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ده‌دات.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا شتێکی نوێ نییه و هه‌میشه له هه‌وڵی دروستکردنی قه‌یراندان بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی خۆیان له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ک بۆ گه‌لی عێراق دابین بکات و بۆ شاردنه‌وه‌ی که‌م و کوڕیه‌کانی خۆی ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌دات.
دکتۆر له‌تیف ده‌شڵێت پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ته‌وه‌ره‌دا نییه که ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی کردووه به بریکاری.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی حکومه‌تی عێراقی کار له‌سه‌ر چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی تورکیا ناکات که له هه‌رێمی کوردستاندان؟ دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ده‌ڵێت بێگومان ده‌بوایه به‌غدا نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر بوونی ئه‌و بنکه له‌شکریانه‌ی تورکیا به‌ڵکو له‌سه‌ر بۆردومانکردنه‌کان و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا له‌ناو خاکی عێراقدا ده‌نگی هه‌ڵببڕیبایه نه‌ک له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌کی ئاشتیانه و ده‌شڵێت عێراق دژایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه ده‌کات له ده‌مێکدا ته‌واوی جیهان پشتیوانی ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: