Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی: ڕه‌نگه‌ عێراقییه‌ خۆشحاڵ نه‌بێت به‌ ڕێکه‌وتنی نێوان کورد و شیعه‌

  • Haider Kareem

شاندێکی حکومه‌تی فیدراڵی دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبۆیه‌وه‌، گوایا بۆ باسکردنی دوواترین ڕێکه‌وتنی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی بووه‌، که‌ بریتییه‌ له‌ حه‌وت خاڵ و نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌غدا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتن.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ نیگه‌رانی و میکانیزمی جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ ده‌کات.
ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ لیستی عێراقیـیه‌ یان سووننه‌کان خۆشحاڵ نه‌بن به‌ ڕێـکه‌وتنی نێوان کورد و شیعه‌، چونکه‌ کێشـه‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالیکیدا هه‌یه‌ و دیانه‌وێت شکست بهێنێت.
XS
SM
MD
LG