Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک لای مزگه‌وتێـکی سووننه‌ له‌ باشوری به‌غدا 3 که‌س ده‌کوژرێن


پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ و له‌ پاش نوێژی هه‌ینی بۆمبێـک له‌ نزیـک مزگه‌وتێـکی سووننه‌ له‌ باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و 7 که‌سیش برینداربوون.
ڕووداوه‌که‌ له‌ شـارۆچکه‌ی مه‌حاویلی باشوری به‌غدا له‌ نزیک مزگه‌وتی سـاڵح ئه‌لسوڵتان بووه‌، له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له‌ مزگه‌وته‌که‌دا هاتوونه‌ته‌ ده‌رێ.
له‌ ڕۆژئاوای عێراقیش بۆمبێـک به‌ هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی سه‌ربازێـک و برینداربوونی دووی دیکه‌.
XS
SM
MD
LG