کاربه‌ده‌سـتانی جێبه‌جێـکردنی یاسا له بۆستن ده‌ڵێن جه‌وهه‌ر چێرناێڤ گومانبار به ته‌قینه‌وه‌کانی ماراثۆنی بۆسـتن به ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ی گوتووه ئه‌و تهرمورلانی برای له بنچینه‌دا به‌نیازبوون ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی ئه‌نجام بده‌ن له 4 ی مانگی حه‌وتدا، واته له ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریکا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێت جه‌وهه‌ر پـێی گوتوون، چونکه زووتر له‌وه‌ی پـێشـبینیـیان ده‌کرد توانیبوویان بۆمبه‌کان دروسـتبکه‌ن، بۆیه پـلانه‌که‌یان گۆڕیوه.
جێی ئاماژه‌یه له هه‌ردوو ڕۆژی 15 ی مانگی چوار که ڕۆژی نیشـتمانیـیه و 4 ی مانگی حه‌وتی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی، ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له شـاری بۆستن سـازده‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز نووسیویه‌تی جه‌وهه‌ر چێرناێڤ به ده‌سه‌ڵاتدارانی گوتووه خۆی و براکه‌ی له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه ڤیدیۆی وتاره‌کانی ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی مه‌لای توندڕه‌وی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک یه‌مه‌نیـیان بینیوه، ئه‌وه‌ی به هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی نۆی سـاڵی2011 دا له یه‌مه‌ندا کوژرا. به‌ڵام هیچ شتێـک نیـیه ئاماژه بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو برایه و عه‌وله‌قی بکات.