هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن له نێو داروپه‌ردوی باڵه‌خانه داڕماوه‌که‌ی به‌نگلادیشدا گرفتی بۆ دروستبوو، پاش ئه‌وه‌ی ئاگرێـکی له نێودا که‌وته‌وه و دوکه‌ڵ له ژێر ئه‌و چینه کۆنکرێتیـیانه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه که به‌سه‌ر یه‌کدا که‌وتوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئاگره‌که به‌هۆی چه‌خماخه‌ی ئاکامی بڕینه‌وه‌ی ئاسنێـکی نێو باڵه‌خا‌نه‌که وێرانبووه‌که‌دا که‌وتووه‌ته‌وه و ئێسـتا کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له‌و به‌شه‌ی ئاگره‌که‌ی گرتووه دورکه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌شه‌کانی دیکه‌دا به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان. ده‌شڵێن به‌هۆی ئه‌م ئاگره‌وه 3 کارمه‌ندی فریاکه‌وتن برینداربوون.