کۆریای باکور کرێـکارانی کۆریای باشوری ڕاگرتووه له‌وه‌ی بچنه ناوچه‌یه‌کی پـیشه‌سـازی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌مه‌ش یه‌کێـک له‌و هاوکاریـیانه‌ی هه‌تا ئێسـتا له نێوانیاندا ماونه‌ته‌وه، ته‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پـیۆنگ‌یانگ ته‌نها ڕێگه‌ی داوه کرێـکارانی کۆریای باشور ناوچه‌ی پـیشه‌سـازی کایسۆنگ جێبهێڵن، هه‌رچه‌نده وه‌ها ده‌رده‌که‌وت مۆڵه‌تی ڕێـگه‌دان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌دان کرێـکار که‌مێـک دوابخات.
وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌م بڕیاره ئاگادارکراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت پـێی نه‌گوتراوه هه‌تا چه‌ند ئه‌م ڕاگرتنی چوونی کرێـکارانی باشور بۆ کایسۆنگ درێژه‌ده‌کێشێت.
ده‌شڵێت ئه‌م بڕیاره‌ی کۆریای باکور کۆسپـێـکه له به‌رده‌م سه‌قامگیری به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که، بۆیه داوا له باکور ده‌کات ده‌ستبه‌جێ بارودۆخه‌که ئاسایی بکاته‌وه بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی کارمه‌ندانی باشور بۆ ئه‌و ناوچه پـیشه‌سـازیـیه هاوبه‌شـه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ناوچه پـیشه‌سـازیـیه له سـاڵی 2004 وه دامه‌زراوه و پـێشتریش کێشه و گرفت هه‌بوون له چوونه ناوه‌وه و هه‌روه‌ها چوونه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌م جاره پـێده‌چێت خراپـترینیان ببێت. ناوچه‌که سـاڵانه نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار داهات بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری کۆریای باکور دابین ده‌کات.