Accessibility links

عه‌بدولرحمان زاخۆیی :سه‌ردانی کێری هۆشداریه‌ک بوو بۆ مالکی

  • Jani Diylan

Abdulrahman Zaxoyi

Abdulrahman Zaxoyi

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جان کێری له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ سه‌ردانێکی له‌ ناکاودا گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ مالکی و رێبه‌رانی تری عێراقدا کۆ بوه‌وه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات عێراقی به‌جێ هێشت.
کێری له‌و سه‌ردانه‌دا له‌ مالکی داوای کرد که‌ رێگا نه‌دات ئێران ئاسمانی عێراق به‌ کار بهێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ حکومه‌تی سوریا.
عه‌بدولرحمان زاخۆیی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل ته‌له‌ / رادیوی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ ووتی " مالکی خۆێ به‌شێکه‌ له‌ ئێران وئه‌جاندای ئێرانی له‌ عێراق جێ به‌جێ‌ ده‌کات ، کاک عه‌بدولرحمان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ردانه‌ وه‌کو هۆشداریه‌ک بوو بۆ مالکی که‌ له‌ کاره‌ تاکره‌ویه‌ دیکتاتوری، نه‌ یاسایی و نه‌ ده‌ستوریه‌کانی واز بێنیت"
XS
SM
MD
LG