ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له یاداشتێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داوا ده‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه و به دواداچوون بکرێت له‌سه‌ر ئاماری دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی که یه‌کێکه له‌و ئه‌ندامانه‌ی یاداشته‌که‌ی مۆرکردووه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تێبینی کراوه له‌و ئامارانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه له هه‌ندێک ناوچه‌دا به شێوه‌یه‌کی ناسروشتی ژماره‌ی دانیشتوان زیادی کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی گومانێک لای په‌رله‌مانتاران و لای خه‌ڵکیش دروست بکات به تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سه‌روه‌ر ده‌شڵێت با ئه‌و لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه پێکبهێنرێت و ئه‌و گومانانه‌ی که هه‌ن بڕه‌وینه‌وه و ئه‌گه‌ریش که‌مته‌رخه‌می هه‌بوو ئه‌وا حکومه‌تی هه‌رێم له‌لای خۆیه‌وه لیکۆڵینه‌وه بکات و په‌رله‌مانیش لێپێچینه‌وه‌ی خۆی بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: