سه‌رۆک وه‌زیری نوێی چین (لی که چیانگ) ئه‌و تۆمه‌تی هاکـکردنانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ئاڕاسته‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کرێن و ده‌ڵێت پـێویسـته هه‌ردوو وڵات به‌بێ بنامه یه‌کتری تاوانبار نه‌که‌ن، وه پـێویستیشه پـێـکه‌وه بۆ پاراسـتنی ئاسایشی تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێت کاربکه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پاش ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی چین، لی که چیانگ به ڕۆژنامه‌وانانی گوت چین بۆخۆی یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین هێرشی له‌سه‌ر ئنته‌رنێته‌وه ده‌کرێته سه‌ر. گوتیشی وڵاته‌که‌ی هیچ پـشـتیوانی له‌و جۆره کارانه ناکات.
جێی ئاماژه‌یه وه‌زیری نوێی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا (جا‌کوب لو) له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی چین ده‌کات به مه‌به‌سـتی وتووێژ له باره‌ی مه‌سه‌له ئابوریـیه‌کانه‌وه و پـێشـبینی ده‌کرێت وتووێژێـش بکات سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ده‌کرێنه سه‌ر کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا.
مانگی ڕابردوو کۆمه‌ڵه‌ی ماندیانتی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ئاسایشی ئنته‌رنێت، له‌شـکری چینی تاوانبارکرد به‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه زانیاری له نزیکه‌ی 150 کۆمپانیا و ڕێـکخراوی ئه‌مه‌ریکایی بردووه.
ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا، له‌وانه ئاپـڵ و فه‌یسبوک و تویته‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا هاکـکران. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌کانی نیویۆرک تایمز و واڵ سـتریت و واشنتن پـۆست ئه‌وانیش ده‌ڵێن له چینه‌وه هاکـکراون.