Accessibility links

دەیان کارمەندى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى موسڵ بەهۆى هەڕەشەى چەکداران کارەکانیان جێده‌هێڵن


کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى موسڵ پشتڕاستى کرد کەوا چەکداران چەندین هەڕەشەیان له‌ ئۆفیس و کارمەندانیان کردووه‌ له‌ ناوەوە و دەرەوەى موسڵ. ئاماژە بەوەش دەکات سەربارى هەڕەشەکان بەڵام کۆمسیۆن ئامادەکاریـیەکانى تەواو کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا.
سەرچاوەیەکى تایبەتى ئەمنى لە قەزاى بەعاجى باشورى شارى موسڵ کە داواى کرد ناوى ئاشکرا نەکرێت تایبەت بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاند کەوا تەواوى کارمەندانى نوسینگەى قەزاى بەعاجى سەر بە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى نەینه‌وا کە ژمارەیان 23 کارمەندە، بە هۆى هەڕەشەى چەکداران کارەکانیان جێهێشتووە و ئاماژەى بەوەش کرد هەڕەشەکان بریتى بوون له‌وه‌ی نابێت هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌یانکوژن.
حاجى جاسم ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە قەزاى بەعاج لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا ئەو هەواڵەى پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند هەڕەشەکان لە رێگاى بڵاوکراوەکان و لە مزگەوتەکانه‌وه‌ بوون. هاوکات هەڕەشەکانی بە سیاسى ناوبرد.
لە لێدوانێکى تایبەتیشدا بۆ دەنگى ئەمریکا خاتو جوان نەعێمى وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى موسڵ ئاماژەى بەوە دەکات نەک تەنها لە بەعاج بەڵکو چەندین نوسینگەى تریان دووچارى هەڕەشەى یاخیبوان بوونەتەوە، بەڵام دەڵێت هەڕەشەکان کاریگەرى ناکەنە سەر بەڕێوەچونى پـرۆسەى هەڵبژاردن. ئاماژە بەوەش دەکات وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاکانى ترى ئاسایشیان لەو هەڕەشانە ئاگادارکردۆتەوە و داوایان لێکردوون ژیانى کارمەندانیان بپارێزن.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG