ئاژانسێـکی ده‌نگ‌وباس ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی چه‌ند شوێنێـکیان کردووه له ناوچه سـنووریـیه‌کانی عێراقدا به گومانی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی لێـیه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی دۆگان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌وی ڕابردوو 8 فڕۆکه‌ی F-16 ی تورکیا له ماوه‌ی 2 کاژمێردا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر 12 شوێنی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له چیای قه‌ندیل. ئاژانسه‌که باسی له زیانه‌کانی ئاکامی بۆردومانه‌کان نه‌کرد.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فوراتی نزیک له پارتی کرێکارانی کوردسـتان هه‌واڵی بۆردومانه‌کانی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ کاربه‌ده‌سـتێـکی تورک به فه‌رمی هێرشه‌کانی پـشتڕاست نه‌کردووه.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که وتووێژی ئاشـتی سـازده‌کرێت و بڕیاره شـاندێـکی دیکه‌ی به‌ده‌په چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ئیمرالی بکه‌ن به مه‌به‌سـتی سـازدانی گه‌ڕێـکی دیکه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردسـتان.