ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریایان هه‌ژاند و بوونه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی ده‌یان که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی سه‌دان که‌سیش.
به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌یان، له ئاکامی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوبوو که له نزیک باره‌گای حزبی به‌عس له ناوچه‌ی مه‌زرعه‌ی دیمه‌شق ته‌قیه‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه 53 که‌س کوژراون و 200 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌شڵێن ته‌قینه‌وه‌که نزیکیش بووه له خوێندنگه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی، بۆیه ژماره‌یه‌ک له قوربانیـیه‌کان خوێندکاری منداڵن. هه‌روه‌ها بۆمبه‌که هێنده به‌هێزبووه هه‌تا دوری نزیکه‌ی 500 مه‌تر له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که زیان به ناوچه‌که که‌وتووه.
سکرتێری گشتی به‌ره‌ی دیموکراتی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌سـتین نایف حه‌واتمه له نێو برینداره‌کاندایه.
خالد عه‌تا سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌ی دیموکراتی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌سـتین بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاشـکراکرد که‌وا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که زیان به باره‌گاکه‌ی ئه‌وانیش که‌وتووه که ده‌که‌وێته شه‌قامی به‌غدای نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که. گوتیشی نایف حه‌واتمه ناوچه‌وانی و ده‌سـتی به شووشه‌ی په‌ڕیوی په‌نجه‌ره‌کانی باره‌گاکه به سووکی برینداربووه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕووسیاش گوتی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیاش له دیمه‌شق به هێزی ته‌قینه‌وه‌که شـکاون.
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی دیکه‌ش له ناوچه‌کانی قابون و به‌رزه و ئه‌لبه‌رامیکه‌ی دیمه‌شق ڕوویانداوه و زیانی گیانی و ماڵیـیان لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.