به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک هێرشی خۆکوژی کرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی شـاری که‌رکوک و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون.
پارێزگاری که‌رکوک نه‌جمه‌دین که‌ریم له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ژماره‌ی قوربانیـیانی ئاکامی هێرشه‌کان گه‌یشـتووه‌ته 15 که‌س و نزیکه‌ی 150 که‌سیش برینداربوون، به‌ڵام له‌به‌ر سووکی برینی زۆربه‌یان، له ئێسـتادا ته‌نها 40 که‌سیان له نه‌خۆشـخانه ماونه‌ته‌وه.
دوو کاربه‌ده‌سـتی پـۆلیسیش به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسـیان گوتووه، سه‌ره‌تا خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه هاتووه به ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م بووه، پاشان ئۆتۆمبیلێـکی دیکه که وه‌سـتابوو ئه‌ویش ته‌قیوه‌ته‌وه، دواتر دوو هێرشبه‌ری خۆکوژ به کڵاشینکۆف و نارنجۆکه‌وه هه‌وڵیان داوه به پـیاده خۆیان به باره‌گاکه‌دا بکه‌ن، به‌ڵام پـۆلیسه‌کان لێـیان هاتوونه‌ته ده‌ست و هه‌ردووکیان کوشـتوون به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی له‌خۆیان به‌سـتبوو بته‌قێنـنه‌وه.
له ئاکامی هێرشه‌کان زیانی ماڵیش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که و ناوچه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری که‌تووه و هه‌روه‌ها چه‌ند ئۆتۆمبیلێـکیش تێـکشـکاون.