کاربه‌ده‌سـتانی مه‌کسیک به دوای هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌کی کۆمپانیای نه‌وتی حکومی Pemex oil له شـاری مه‌کسیکۆی پایته‌خت ده‌گه‌ڕێن، که بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 32 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌سی دیکه.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له باره‌گاکه‌دا ڕوویدا و له ئاکامدا 50 نهۆمی خواره‌وه‌ی بیناکه‌ی وێرانبوو. ده‌ستبه‌جێ کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن گه‌یشـتنه شوێنی ڕووداوه‌که بۆ به‌هاناچوونی قوربانیـیه‌کان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ژێر داروپه‌ردووی شوێنه داڕماوه‌کانی بیناکه‌دا گیریان خواردبوو.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕه‌نگه گرفتی ئامێری و ته‌کنیکی له ژێرزه‌مینی بیناکه‌دا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که بووبن.
سه‌رۆکی مه‌کسیک ئه‌نریکی پـێنا نیێتۆ سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌که‌ی کرد و سه‌ره‌خۆشی و مه‌خابنی خۆی ڕاگه‌یاند و گوتی فه‌رمانی داوه لێـکۆڵینه‌وه له باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه بکرێت.