سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانی ناو سوریا کرد شه‌ڕ ڕابگرن، ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌که له‌و وڵاته کاره‌سـاته.
بان کی مون ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی کۆنفرانسێـکدا له کوه‌یت که سـازکراوه به مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی 1.5 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی سوری و ئاواره‌کانی نێو وڵاته‌که، ئه‌وانه‌ی دوو سـاڵه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه زیانیان به‌رکه‌وتووه.
کوه‌یت و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب (ئیمارات)، هه‌ریه‌که‌یان بڕیاریان داوه 300 ملیۆن دۆلار بـبه‌خشن بۆ کۆمه‌کردنی ئه‌و خه‌ڵـکه لێقه‌وماوه.
ئه‌م کۆنفرانسه که تیایدا 59 وڵات به‌شـداری ده‌که‌ن، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه سـازکرا که ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ، داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد ڕێوشوێنی پـێویست بۆ سوریا بگرنه‌به‌ر. هه‌روه‌ها هوشیاری دا له مه‌ترسی دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته.