ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی یه‌مه‌ن و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا زیاتر له 18 گومانباری سه‌ر به ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن کوژراون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سه‌با ده‌ڵێت شه‌وی شه‌ممه له ناوچه‌ی مه‌ناسحی پارێزگای ئه‌لبه‌یزا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له ماڵێـکدا ڕوویانداوه که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی تیادا بووه و هه‌ندێـکیان بیانی بوون. ده‌شڵێن فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌شیان له نێودا بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌نیش ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌وی شه‌ممه له دۆڵی عه‌بیده‌ی پارێزگای مه‌ئره‌ب له ناوه‌ندی وڵاته‌که له دوو هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌واندا 8 ئه‌ندامی دیکه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده کوژراون.
دانیشـتوان به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسیان گوتووه به لایه‌نی که‌م له‌و 8 که‌سه‌ی کوژراون دووانیان سعودی بوون و یه‌کێـکیان ناوی (ئیسماعیل بن جه‌میل)ـه. ده‌شڵێن به لایه‌نی که‌م سێ له کوژراوه‌کان وه‌ها سووتاون، ناناسرێنه‌وه.