کوژرانی سێ خانمی سیاسه‌توان و چالاکوانی کورد له پاریس کۆمه‌ڵێک پرس به دوای خۆیدا دێنێت، له‌وانه بۆ له‌م کاته‌دا ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه ده‌کرێن.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت چه‌کداری نه‌ناسراو له پاریس و له نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان (ساکینه جانسز، فیدان دۆغان، له‌یلا سۆیله‌مز) یان کوشتووه.
ساکینه یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ته‌قه له سه‌ری فیدان و ساکینه کراون و له‌یلاش گولله‌کان به‌ر سکی که‌وتوون.
وه‌ک پۆلیسی پاریس ده‌ڵێت گومانیش هه‌یه له‌وه‌ی چه‌کی بێده‌نگ به‌کارهاتبێت له‌و کرده‌ی کوشتنانه‌دا.
ڕۆژ وڵات، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) ده‌ڵێت ئه‌م تاوانه دژ به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه.
هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌کانی تورکیا وه‌ک ڕۆژ وڵات ده‌ڵێت که‌وتونه‌ته ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان ئاڕاسته‌ی په‌که‌که بکه‌ن بۆ کوژرانی ئه‌و سێ خانمه کورده له پاریس و ده‌شڵێت پێویسته چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه بکرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژ وڵات، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: