Accessibility links

شه‌ڕ له‌ نێوان په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌ مالیکی و سه‌در‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕووده‌دات

  • Goran Tawfeeq

لێدوانى دژ بەیەک و شەڕەقسە و دەمەقاڵێی نێوان پەرلەمانتارانى شیعە و سونەکان لە لایەک و پێکهاتەى هاوپەیمانیەتى شیعەکان لە لایەکى ترەوە، دانیشتنەکانى پەرلەمانى عێراقى پەک خستووە.
بە هۆى شەڕى دەستەویەخەی نێوان دوو پەرلەمانتارى شیعەوە کە یەکێکیان سەر بە مالیکیە و ئەوى تریان سەر بە موقتەدا سەدرە، سەرۆکى پەرلەمان پەنایى بۆ دواخستنى کۆبوونەوەکەبرد بەر لەوەى دەمەقاڵێ و شەڕکردنەکەیان بچێتە دۆخێکى دژوارتر.
مەیسون دەمەلۆجى دەڵێت جێگای شەرمەزاریـیە بۆ مالیکى کە نیوەى پەرلەمان ئەو رد دەکاتەوە و مالیکیش دەستى بە پۆستەکەیەوە گرتووە و چۆڵى ناکات.
بەپـێی سەرچاوەیەک که‌ بۆ دەنگى ئەمەریکای ئاشکراکرد، سەرکردەکانى لیستى عێراقیە لە ووتووێژدان دەربارەى تاووتوێکردنى کشانەوەى وەزیرەکانیان لە حکومەت بەهۆى فشارى جەماوەرەکەى کە ئێستا لە خۆپیشانداندایە دژ بە سیاسەتى دەسەڵات و کابینەى حکومەت.
XS
SM
MD
LG