کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌و موشه‌که‌ی کۆریای باکور له‌م مانگه‌دا ڕه‌وانه‌ی ئاسمانی کرد و پارچه‌کانی که‌وتنه خوارێ، نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌و وڵاته پـێشـکه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیـیه‌وه له ته‌کنه‌لۆجیای دروسـتکردنی موشه‌کی بالستیدا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور گوتیان کۆریای باکور موشه‌کی دروسـتکردووه که ده‌توانێت زیاتر له 10 هه‌زار کیلۆمه‌تر بـبڕێت، ئه‌گه‌ربێت کێشی کڵاوه ته‌قه‌مه‌نیـیه‌که‌ی سه‌ری له نێوان 500 بۆ 600 کیلۆگرامبێت. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن مه‌ودای ئه‌و موشه‌که‌ی تاقیکراوه‌ته‌وه له ئاسـتێـکدابوو که ده‌یتوانی بگاته که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور ده‌شڵێن پـێناچێت کۆریای باکور ئه‌و توانا ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی به‌ده‌سـتهێنابێت که بتوانێت بۆمبێـکی ناو‌کی بچوک بکاته‌وه به ڕاده‌یه‌ک شیانی هه‌بێت به‌و جۆره موشه‌که هه‌ڵبدرێت.
لای خۆیه‌وه کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌و موشه‌که‌ی له 12 ی مانگی دوازده‌دا به‌کاری هێنا بۆ گه‌یاندنی سه‌ته‌لایتێـکی تایبه‌ت به که‌شناسی بۆ واڵایی ئاسمان، هیچ مه‌به‌سـتی دیکه له پشـته‌وه نیـیه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌ری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئوون به ژماره‌یه‌ک له زانیانی بواری موشه‌کی گوت وڵاته‌که‌ی پـێشـکه‌وتنی گه‌وره‌ی له بواری ته‌کنه‌لۆجیای موشه‌کی به‌ده‌ستهێناوه.