ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه سه‌رۆکی کۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراق ده‌ڵێت دانیشـتوانی پارێزگای ئه‌نبار بڕیاریان دا بۆ ماوه‌ی 24 کاژمێر ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کیـیه بکه‌نه‌وه که پارێزگاکه‌یان به به‌غداوه ده‌به‌سـتێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک مۆڵه‌تێـک بۆ حکومه‌تی عێراق تاوه‌کو پاسه‌وانه‌کانی ڕافع ئه‌لعیسـاوی وه‌زیری دارایی ئازادبکات.
ئه‌مڕۆ له پاش نوێژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک له دانیشـتوانی پارێزگای ئه‌نبار به خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیه‌وه شه‌قامی سه‌ره‌کی پارێزگاکه‌یان گرت، وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی عیسـاوی له لایه‌ن هێزێـکی حکومه‌تی عێراقیـیه‌وه به تاوانی تێرۆرسـتی له دوێنێ چوارشه‌ممه‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی عیسـاوی که له نێو ده‌سـتگیرکراوه‌کاندایه، دانی ناوه به‌وه‌ی ڕۆڵی له هێرشی تێرۆرستیدا هه‌بووه.
گوتیشی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون 10 که‌سن و به بڕیاری دادوه‌ران کراوه.
هاوکات عه‌قید سه‌عه‌د مه‌عه‌ن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتی ئه‌و هێزه‌ی هه‌ستاون به ده‌سـتگیرکردنی پاسه‌وانه‌کانی عیساوی ئێسـتا ده‌سـتبه‌سه‌رکراون له‌سه‌ر وه‌ک ده‌ڵێت " به هه‌ڵه تێگه‌یشتن ڕوویداوه"، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی یاسایی کردووه و به زانیاری خودی وه‌زیری دارایی.