سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وڵات جیددی بێت له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی داله‌نگی بودجه، ده‌بێت داوا له ده‌وڵه‌مه‌ندترین هاوڵاتیان بکات باجی زیاتر بده‌ن.
شه‌ممه له وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا، سه‌رۆک که ڕێبه‌ری پارتی دێموکراتیشه گوتی ئه‌و له‌به‌ر دانواندن ناکات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باجی چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌رنسیپی سه‌ره‌کی بوو له هه‌ڵمه‌تی پێشبرکی هه‌ڵبژیردرانه‌وێدا.
به‌ڕێز ئۆباما داوای له کۆماریه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد ده‌نگی پشتیوانی بۆ به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بده‌ن که چینی مام ناوه‌ندی ده‌پارێزێت تا باج له‌سه‌ر 250 هه‌زار دۆلار داهاتی سه‌رانه(هی تاکه‌که‌س) زیاد نه‌کرێت.
ئه‌نجومه‌نی سیناتۆران له پێشترێوه به‌رنامه‌که‌یان په‌سند کردووه. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئۆباما گوتی ئه‌گه‌ر کۆنگرێس هیچ نه‌کات باجی سه‌ر هه‌ر خێزانێک به شێوه‌ی ئۆتۆماتیک له یه‌کی مانگی یه‌که‌وه زیاد ده‌کرێت.
سیناتۆر مارک روبیۆ نوێنه‌ری فلۆریدا له وتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی کۆماریه‌کاندا گوتی زیادکردنی باج چاره‌سه‌ری قه‌رزی 16 تریلیۆن دۆلار ناکات.
روبیۆ گوتیشی ته‌نیا گه‌شه‌ی ئابوری و چاکسازی له پرۆگرامی یارمه‌تیده‌رانه‌ی حکومه‌ت یارمه‌تی کۆنترۆل کردنی قه‌رزه‌که ده‌دات.