Accessibility links

هۆزان مه‌حمود: عێراق خاوه‌نی کیانی خۆێ نییه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ کۆنترۆل کراوه‌

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud

Houzan Mahmoud

حکومه‌تی نوێ عێراق هه‌ر له‌ ساڵی 2003 وه به‌ له‌نگی له‌ داێکبوو وه‌ پاش 9 ساڵ هێشتا گرفته‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ند بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه‌.
خانم هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری ڕامیاری و ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕاسته‌ و خۆدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ / رادێوێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی پاش 9 ساڵ هێشتا کێشه‌کان به‌ هه‌ڵواسراو بێ چاره‌سه‌رکردن ماونه‌ته‌وه‌ ئاخۆ ڕێبه‌رانی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمه‌ که‌ له‌ کاره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه‌ و کاره‌کانی به‌ باشی ئه‌نجام نه‌داوه‌ ده‌ڵێت به‌ بروای من ئه‌م حکومه‌ته‌ ئه‌گه‌ر سه‌ێری بکه‌ێن حکومه‌تێکه‌ نه‌ له‌ سه‌رئه‌نجامی شۆڕشێکه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌ له‌ سه‌رئه‌نجامی ده‌نگدانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ، ئه‌م حکومه‌ته‌ درووستکراوێکی ئه‌مریکیه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌ێری سروشتی بکه‌ێت بۆ خۆێ حکومه‌تێکه‌ له‌ شیعه‌ی فینده‌مینتال و سوننی و له‌ سه‌ر کومه‌ڵێک قه‌وم وخێل وئایینی دابه‌شکراوه‌. هۆزان ده‌ڵێت خودی ئه‌م حکومه‌ته‌ به‌ گرفته‌وه‌ له‌ داێکبوه‌ وه‌ ‌تا 20– 30 ساڵی تریش باره‌که‌ هه‌ر وه‌ها بمێنیته‌وه‌ له‌وه‌ باشتری چاوه‌ڕوان لێ ناکرێ ، هۆزان ده‌شڵێت به‌ ته‌نیا کێشه‌که‌ تاوانبارکردنی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد نییه‌ ، بێگومان ئه‌وان که‌م ته‌رخه‌من و خۆیان به‌شێکن له‌و قه‌ێرانیه‌ که‌ له‌ به‌غدا درووست بوه‌.
XS
SM
MD
LG